دیمه‌نێكی ناو عه‌لوه‌ى سلێمانى .... وێنه: لیژنه‌كانى قایمقامییه‌ت
رۆژانه نیو تۆن میوه‌ى خراپبوو له عه‌لوه‌ى سلێمانى فڕێدراوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لیژنه‌ى چاودێری عه‌لوه‌ى سلێمانى ده‌ڵێت، رێگە نادرێت میوە و سەوزەی خراپبوو لە عەلوەكه‌یانه‌وه ببرێتە بازاڕەکان و توانیویانه رۆژانه‌ش نیو تۆن میوه‌ى خراپبوو له‌و عه‌لوه‌یه فڕێبده‌ن.
به‌پێی یاسای ئه‌و لیژنه‌یه‌ى كه چاودێى عه‌لوه‌ى سلێمانى ده‌كات، لە هەر قاتعێکی عەلوەدا دەست بەسەر میوە و سەوزەی خراپبوودا بگیرێت رێکاری یاسایی لەگەڵ خاوەنەکەی دەگیرێتەبەر.
لیژنه‌كه، راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، لەماوەی 10 رۆژی ئەم مانگەدا، دەستگیراوە بەسەر بڕی نزیکەی پێنج تۆن میوە و سەوزەی خراپبوودا و لەناوبراون.