عێراق بەکارهێنانی “هاوڕەگەزخواز” و دوو وشەی تر قەدەغە دەکات

964+

پێشەوا محەمەد

کۆمیسیۆنی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق بەکارهێنانی وشەکانی “جۆری کۆمەڵایەتی، جێندەر و هاوڕەگەزخوازی” قەدەغە کرد و دەڵێت، لەجیاتی هاوڕەگەزخواز “لادانی سێکسی” بەکاربهێندرێت.

بڕیارەکانی کۆمیسیۆنەکە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان و کەناڵەکانی راگەیاندن و کۆمپانیاکانی بوواری ئینتەرنێت نێردراوە و داوای رێگریکردنی کردووە لە بانگەشەکردن بۆ ئەو وشانە.

کۆمسیۆنەکە لە نووسراوێکدا هۆکاری دەرکردنی ئەو بڕیارەی بۆ “پاراستنى کۆمەڵگا و بەها رەسەنەکانى گەڕاندووەتەوە لەو دەستەواژانەى دژی ئاکاری گشتی کۆمەڵگان”.