“لوكاكۆ خائینه‌”

+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

خافێر زانێتی، جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی ئینته‌رمیلانی ئیتالی ده‌ڵێت، رۆمێلو لوكاكۆی هێرشبه‌ری پێشووی یانه‌كه‌یان خیانه‌تی لێكردوون.

لوكاكۆ ئه‌م هاوینه‌ ماوه‌ی خواستنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئینته‌ر كۆتایی هات، یانه‌كه‌ ویستی گرێبه‌سته‌كه‌ی بكڕێته‌وه‌، به‌ڵام یاریزانه‌كه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ یانه‌ی خۆی، كه‌ چێڵسیی ئینگلیزییه‌.

پێش ئه‌وه‌ش یاریزانه‌كه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی یوڤێنتۆس گفتوگۆی كردووه‌، ئه‌مه‌ش به‌رپرسانی ئینته‌ری بێتاقه‌ت كرد.

زانێتی بۆ رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت ده‌ڵێت، زۆر بێتاقه‌ت بووین له‌ لوكاكۆ، هه‌ڵسوكه‌وتی زۆر نه‌شیاو بوو وه‌ك یاریزانێكی پیشه‌گه‌ر و وه‌ك پیاویش.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ پێشتر لوكاكۆ ده‌یگوت ده‌مه‌وێت له‌ ئینته‌ر به‌رده‌وام بم و ئاماده‌نه‌بوو بگه‌ڕێته‌وه‌ یانه‌ی چێڵسی.