حکومەت ئامێری چاودێریکردنی کەناڵەکان بەکارناخات
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن – هه‌ولێر
زیاتر لە ١٠ ساڵە وەزارەتی رۆشنبیری بۆ چاودێریکرنی کەناڵەکانی میدیا لە کوردستان، ئامێری چاودێریکردنی کڕیوە، بەڵام تا ئێستا کاری پێ نەکردووە. بەرپرسێکی وەزارەتی رۆشنبیریش دەڵێ؛ لە پڕۆسەی چاودێری بۆشایی هەیە، سەرقاڵین دەستپێ بکەینەوە.
بەپێی بەدواداچوونێکی +964، دەرکەوتووە ساڵی ٢٠١٢ بە مەبەستی چاودێریکرنی دەزگاکانی راگەیاندن، وەزارەتی رۆشنبیری ئامێری مۆنیتێرینی کڕیوە کە ئامێرێکی هەستیارە و لە رێگەی داخڵکردنی هەندێک کۆدەوە چاودێری ئەو کەناڵ و میدیایانە دەکات کە مەبەستیانە.
ئەو ئامێرە زیاتر لە ١٠ ساڵە کڕدراوە و کاری پێ نەکراوە، شێروان عەوڵا خورشید، بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە لە وەزارەتی رۆشنبیری بە +964ـی راگەیاند، ئامێرەکە ساڵى ٢٠١٢ کڕاوە بۆ چاودێریكردنی کەناڵەکانی راگەیاندن لە کوردستان، به‌ڵام “هۆكاری كار پێنه‌كردنى دەگەڕێتەوە بۆ قه‌یرانی دارایی کە هەرێمی کوردستانی گرتەوە و بەهۆیەوە حکومەتی هەرێم كۆمه‌ڵێك تهقهشوفاتی كرد له‌بواری ئیداری و دارایی، لەمەشدا وه‌زاره‌تی رۆشنبیری پشكی شێری به‌ركه‌وت”.
+964 دەزانێت، بەهۆی نەبوونی یاسایەکی تایبەتمەند بە پرسەکانی میدیا و چاودێریکردنیانەوە، وەزارەتی رۆشنبیری به‌پێی رێنمایی ژماره (١)ـی ساڵی ٢٠١٤ چاودێری چاودێری کەناڵەکانی راگەیاندن دەکات.”.
شێروان عەوڵا خورشید، بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە لە وەزارەتی رۆشنبیری دەڵێ؛ دەمانەوێت جارێكی دیکە چاودێری كاری میدیا بکەینەوە، چونكه ئه‌و لیژنه‌یه‌ی پێشتر هه‌بوو، كاره‌كانى وه‌ك پێویست نه‌كردووه.
زیاتر وتی “هه‌ندێک بۆشایی هه‌یە بۆ چاودێری بوارى میدیا و كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن، خه‌ریكین ئه‌و بۆشاییانه پڕده‌كه‌ینه‌وه‌و سه‌رله‌نوێ چاودێریكردن ده‌ستپێده‌كه‌ینه‌وه”.