سەمونێکیش دەکرێتە 90 گرام

لە دەربەندیخان کێشی گونکێک نان 30 گرام زیاد دەکرێت

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لە سبەینێوە لە قەزای دەربەندیخان هەموو نانەواخانەکان پابەند دەکرێن کە کێشی هەر گونکێک “ئەنگوتکی هەویر” 30 گرام زیاد بکەن و سەمونخانەکانیش هەر گونکێک 15 گرام قورستر دروست بکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 9.8.2023، سلێمان سەعید قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی راگەیاند، ئەو بڕیارە بەهۆی هەرزانبوونی نرخی ئاردەوە دەرکراوە و لە سبەینێوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئێستا کێشی هەر گونکێک لە نانەواخانەکان 80 گرامە، بەڵام لە سبەینێوە دەبێت کێشی هەر گونکێک بکەن بە 110 گرام و هەشت نانیش بدەن بە هەزار دینار.

کێشی هەر گونکێک سەموونیش لە 75 گرامەوە دەبێت بکرێت بە 90 گرام و سەرجەم سەمونخانەکان ئاگادار کراون.

قایمقامی دەربەندیخان دەڵێت، “هەر نانەواخانە و سەمونخانەیەک پابەند نەبێت، رووبەڕووی سزای پێبژاردن و رێکارەکان دەکرێتەوە”.