سێ کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مادەی ھۆشبەر دەستگیرکران
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی مادە ھۆشبەرەکان رایگەیاند، سێ بازرگانی مادەی ھۆشبەریان دەستگیرکردووە و دەستیشیان گرتووە بەسەر نۆ ھەزار دۆلار کە پارەی فرۆشتنی مادەی ھۆشبەر بووە.
شوێنی دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانە دەستنیشان نەکراوە، بەڵام بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی مادە ھۆشبەرەکان کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردووەتەوە، سێ کەسەکە بە ھاوکاری بەشی جموجۆڵی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکوک دەستگیر کراون.
بڕی کیلۆیەک و 650 گرام مادەی ھۆشبەر و سێ تەرازو و نۆ ھەزار دۆلار کە پارەی فرۆشتنی مادەی ھۆشبەر بووە دەستیبەسەردا گیراوە کە بە تۆمەتبارەکان بوون.
“یەکێک لە تۆمەتبارەکان بەڵگەی تاوانی دیکەشی پێگیراوە”، بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی مادە ھۆشبەرەکان وا دەڵێت.
بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکان ئاماژەی بەوەشکردووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوە و رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.