گەنجێک لە ناوچەی بەعاج خنکا

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

گەنجێک لە رووباری دیجلە لە ناوچەی بەعاجی قەزای شەرگات ژێر ئاو کەوتووە و خنکاوە.

شایەتحاڵێک لەنزیکی رووداوەکە بە964ـی وت، کەمێک لەمەوبەر، لەکاتی کۆبونەوەی گەنجان لەسەر ئاوی دیجلەی ناوچەی بەعاج لەکاتی مەلەکردندا، یەکێک لەگەنجەکان بەهۆی ئەوەی مەلەی نەزانیوە ژێر ئاو کەوتووە و خنکاوە.

ئەو شایەتحاڵە دەڵێت، زۆر هەوڵدرا رزگار بکرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی کەوتبووە قوڵایی ئاوەکە نەتوانراوە رزگار بکرێت.

نەجم هادی ئەندامی تیمی بەرگری شارستانی بە964ـی وت، تیمەکانیان لەئێستادا سەرقاڵی دۆزینەوەی تەرمەکەن، تەمەنی 37ساڵانە و خەڵکی کەرکوکە.

ئەو ئەندامەی تیمی بەرگری شارستانی ئەوەشی وت، ئەمساڵ زۆرترین حاڵەتی خنکان لە ناوچەکە لەپارێزگای سەڵاحەدین تۆمارکراوە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی