دەردە باڕبی گەیشتە کوردستان
964+
ژووری هەواڵ
ماوەیەکە چالێنجی ستایل باربی و رەنگی پەمەیی بووەتە باو دونیای سەرقاڵکردووە و هەمووان دەیانەوێت هاوشێوەی باربی خۆیان نمایش بکەن بەتایبەت لەناو کەسایەتییە دیارەکاندا.
بێگومان ئەم چالێنجە کوردستانیشی گرتووەتەوە، کچە گۆرانیبێژ کۆمسای و جیهان هاشمی مۆدێل و نازدار حەیرانی مەیکەپ ئارتێستیش خۆیان کردووەتە باڕبی و بە جارێک بوونەتە پەمەیی، هۆکاری ئەم چالێنجەش لە فیلمێکی سینەماییەوە سەریهەڵدا بەناوی باڕبی کە لە هەندێک لە وڵاتان قەدەغەکراوە.
دەربارەی ئەو دەنگۆیانەی ئاخۆ لە هەرێمی کوردستانیش ئەم فیلمە قەدەغە دەکرێت لە سینەماکان ترێندی 964 پەیوەندی کرد بە بەڕێوبەری سینەمای هەولێر شاخەوان مستەفا، بەڵام وتی “تا ئێستا وەزارەتی رۆشنبیری هیچ بڕیارێکی نەداوە بۆ ئەوەی قەدەغەی بکەین و هیج بڕیاڕێکی لەو جۆرە جێبەجێ نەکراوە”.
فیلمی باڕبی، لە وڵاتانی رۆژهەڵات وەک سعودیە و کوەیت و قەتەڕ و ئیمارات و میسر و بەحرەین قەدەغەکراوە، چونکە دەڵێن کاریگەری نەرێنی بۆ رەوشت و بەهای کۆمەڵگا هەیە.