دیمهنێكى ئاگره‌كه‌ى چیاى هه‌ورێ... وێنه سۆشیال میدیاى بالیسان
گولـله‌ى راوچییه‌كان ئاگری له چیاى هه‌ورێ به‌ردا
964+
ئاکام غەفور – باليسان
سه‌رله‌به‌یانى ئەمڕۆ 9.8.2023 ئاگرێکی گەورە لە چیای هەورێ، بەرامبەر گوندی توتمەی دوڵى بالیسان کەوتەوە و چه‌ند شایه‌تحاڵێكیش ئاشكرایان كرد كه گولـله‌ى تفه‌نگى راوچییه‌كان ئاگره‌كه‌ى كردووته‌وه.
بەهۆی ئاگرەکە روبەرێکی زۆری پوش و پاوان و ژمارەیەکی زۆر لە داری چیاکە سوتان كه له‌ناویاندا داره‌كانى به‌ڕوو و مازوو هه‌ن..
شایەتحالێک بۆ 964 وتی “هۆکاری ئاگرەکە راوچیەکان بوون، چونكه پێش کەوتنەوەی ئاگركه، گوێمان لە ده‌نگى تەقەیه‌كی زۆر بوو له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك رواچی له چیاى هه‌ورێ”.
مەهدی مستەفا، بەڕێوه‌بەری ناحیەی بالیسان بە 964ـی راگه‌یاند، تیمەکانی بەرگری شارستانی بالیسان و پۆلیسی ژینگە و ئاسایش بە هاوکاری خەڵکی گوندی توتمە، ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کردوە بەڵام تاوه‌کو ئێستا بە تەواوی نازانن زیانەکانی ئه‌و ئاگره چه‌ند بووه.
وتیشی “هۆکاری ئاگرەکە دیار نیە، بەڵام چەند دەنگۆیەک هەیە كه راوچییه‌كان ئه‌و كاره‌یان كردبێت، بۆیه ده‌ست به لێکۆڵینەوە کراوە”.
به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه دووپاتیكرده‌وه، بکەرانی ئه‌و کارە بە توندترین شێوە سزا دەدرێن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن