"كێشه له پڕۆژه‌ى ئاوى قه‌ندیله"
چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شه‌قڵاوه به‌تانكه‌ر ئاو ده‌كڕن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی قه‌زاى شه‌قڵاوه به تانكه‌ر ئاوى خواردنه‌وه ده‌كڕن، هۆكاره‌كه‌ى وه‌ك قایمقام ده‌ڵێت، كێشه له پڕۆژه‌ى ئاوى قه‌ندیل هه‌یه و واخه‌ریكن چاره‌سه‌رى ده‌كه‌ن.
پڕۆژه‌ى ئاوى قه‌ندیل، یه‌كێكه له‌و پڕۆژه ستراتیژیانه‌ى به‌رهه‌مهێنانى ئاوى پاك، كه له ساڵانى هه‌شتاكانه‌وه دروستكراوه و جگه له قه‌زاى شه‌قڵاوه، سه‌رچاوه‌ى دابینكردنى ئاوى پاكیشه بۆ قه‌زاى پیرمام و ناحیه‌ى باسرمه و چه‌ند گوندێكی سنوورى ئه‌و دوو قه‌زایه.
له سه‌رمه‌یدانى شه‌قڵاوه چه‌ند گه‌ڕه‌كێك له‌وانه‌ش گه‌ڕه‌كه‌كانى ئازادى و شه‌هیدان، له ماوه‌ى 48 كاتژمێردا ته‌نیا یه‌ك سعات و نیو ئاویان پێده‌درێت، ئه‌مه‌ش خه‌ڵكه‌كه‌ى ناچاركردووه به تانكه‌ر ئاوى پاك بكڕن.
كاروان كه‌ریمخان قایمقامى قه‌زاى شه‌قڵاوه، نایشارێته‌وه كه كێشه‌ى ئاو له ناوه‌ندى قه‌زاكه‌یدا هه‌یه، به‌ڵام هۆكاره‌كه‌شی روونده‌كاته‌وه كه كێشه سه‌ره‌كییه‌كه‌یان له پڕۆژه‌ى ئاوى قه‌ندیله.
ده‌شڵێت “بۆ چاره‌سه‌رى كاتى ئه‌و كێشه‌یه به تانكه‌رى حكومى ئاوى پاكمان بۆ چه‌ند گه‌ڕه‌كێك دابینكردووه”.
به‌قسه‌ى قایمقامى شه‌قڵاوه، كێشه‌ى ئه‌و پڕۆژه‌یه ته‌كنیكیه و گرفت له كاره‌باكه‌ى هه‌بووه، به‌ڵام وا خه‌ریكن چاره‌سه‌رى ده‌كه‌ن.
وتیشی “دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و شه‌قڵاوه له پێدانى ئاوى پاك ئاسایی ده‌بێته‌وه”.