100 مەترییەکەی سلێمانی گەیشتە قیرکردن

964+

دیلان محەمەد جەزا

هەفتەی داهاتوو دەست دەکرێت بە قیرتاوکردنی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی، سەرەتا لە تاسڵوجەوە دەستپێدەکات.

ئەبوبەکر تەیب، بەڕێوەبەری شەقامی 100 مەتری سلێمانی بە 964ـی وت، بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا دەست بە پڕۆسەی قیرکردنی شەقامەکە بکرێت.

هەر شوێنێک ئامادە بوو قیر دەکرێت، سەرەتا لە تاسڵوجەوە پڕۆسەی قیرکردنەکە دەستپێدەکات.

بڕیار بوو چەند زەویەکی نایاب دەوری شەقامەکە بفرۆشرێت، تا ئێستا چەند زەویەک فرۆشراوە و ئەوانی دیکەی نەفرۆشراون.

پڕۆژەی دروستکردنی شەقامی 100 مەتری سلێمانی بڕی 400 ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە، سەرجەم درێژی پڕۆژەکە 33 کیلۆمەترە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی