دیمەنی پاترۆل و ماتۆڕ و تاپڕێک ی راوچی کە دەستیبەسەردا گیراوە.وێنە: 964
پاترۆڵێک و ماتۆڕیك و تاپڕێک بە راوچییەکانییەوە دەستگیرکران
964+
توانا نەقی
لەگەرمیان و لە یەکێک لە گوندەکانی سەر بە قەزای خانەقین هەشت کەس دەستگیر کران کە بە پێداویستی تەواوە رۆشتبوونە ئەو دەشتە ئاسک راوبکەن.
هەشت کەسەکە لە گوندی مەحمود قەجەر بڵاوبوونەوە و لە کەمیندا بوون بۆ ئاسکەکان بەڵام خۆیان کەوتنە کەمینی پۆلیسی دارستانی گەرمیانەوە و دەستگیرکران.
عەمید شوان محەمەد، لەلایەن مەفرەزەکانیانەوە راوچییەکان پێش ئەوەی یەک ئاسکیش راوبکەن دەستگیرکران.
وتیشی، ئۆتۆمبێلێکی پاترۆڵ و ماتۆڕ و تاپڕ و لایت و چەند کەرەستەیەکی دیکە دەستیان بەسەرداگیراوە و لە ماوەی سێ رۆژی رابردووشدا سێ راوچی دیکەش دەستگیرکراون.
سەرجەم ئەو کەسانەی کە لە کاتی راوکردندا دەستگیردەکرێن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە و دەدرێنە دادگا.