یەکتربڕەکەی بەختیاری کرایەوە

964+

رێژوان مامە قادر ـ سلێمانی

دوای ساڵێک لە کارکردن تێیدا، ئەمڕۆ یەکتربڕی بەختیاری بەڕووی شوفێران و رێبواران کرایەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 8.8.2023، ئەندەرپاسی بەختیاری لە شاری سلێمانی، هەردوو سایدی هاتن و چوونی شەقامە سەرەکییەکە کراونەتەوە و شۆفێران دەتوانن هاتوچۆی تێدا بکەن.

پڕۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری بڕی 12 ملیار و 500 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکرابوو، لە 30.8.2022ـەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەڵام ئەحمەد حسێن، ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە بە 964ی راگەیاند، درێژی هەردوو سایدەکە کە کراونەتەوە 500 مەترە و بڕی شەش ملیار دیناری تێچووە.

وتیشی، “قۆناغی یەکەم دروستکردنی شەقامی لاوەکی بوو، قۆناغی دووەمیش شەقامە سەرەکییەکە بوو کە تەواو بوو، قۆناغی سێیەمیش بەرزەپردەکەیەتی و بڕیارە تا مانگی دووی ساڵی داهاتوو تەواو بکرێت.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق