جوتیارانى دهۆك به‌یارمه‌تى حكومه‌ت پۆندی ئاو دروستده‌كه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له دهۆك هه‌ر جوتیارێك بیه‌وێت پۆندى ئاو دروست بكات، حكومه‌ت له رووى داراییه‌وه یارمه‌تى ده‌دات، به‌ڵام له‌پێشدا مه‌رجی بۆ داناون.
پێویسته هه‌ر جوتیارێك له سه‌ره‌تادا فۆڕمێك پڕبكاته‌وه و تیایدا رووبه‌رى زه‌وى كه ده‌وێت پۆنده‌كه‌ى له‌سه‌ر دروست بكات چه‌نده و خاوه‌نى زه‌ویه‌كه كێیه و به‌چ مه‌به‌ستێكیش داواى دروستكردنى پۆنده‌كه‌ی كردووه، ئاماژه پێبكات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كشتو‌كاڵى دهۆك له رۆژى 31.7.2023 نوسراوێكی بۆ ته‌واوى بنكه كشتوكاڵییه‌كانى سنووره‌كه‌ى كردووه، هاوپێچ له‌گه‌ڵ ئه‌و نووسراوه‌شدا فۆڕمه‌كه‌ى بۆ ناردوون.
ئەحمەد جەمیل، بەرێوه‌بەری گشتی كشتوكاڵی دهۆک، به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌م بڕیاره‌یان بۆ زیاتر هاوكاریكردنى كه‌رتى كشتوكاڵه له سنووره‌كه‌مان.
وتیشی “دروستكردنى ئه‌و پۆندانه گونده‌كان ده‌گرێته‌وه، یان ئه‌و شوێنانه‌ى پڕۆژه‌ى كشتوكاڵی لێیه”.
باسی له‌وه‌شكرد، پێدانى یارمه‌تیه داراییه‌كان بۆ جوتیاران دیاریكراو نیه به‌ڵكو به‌پێى قه‌باره‌ى پۆنده‌كه ده‌بێت.
به قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتو‌كاڵى دهۆك له سنووره‌كه‌یاندا ژماره‌یه‌كی زۆر پۆندی ئاو هه‌ن كه خه‌ڵك و حكومه‌ت به جیا دروستیان كردوون به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان حكومه‌ت ده‌یه‌وێت یارمه‌تى جوتیاران بدات كه خۆیان دروستى بكه‌ن.