نهێنی کچەکانی عەدنان کەریم ئاشکرا بوو
964+
ژووری هەواڵ
30 ساڵ لەمەوبەر هونەرمەند عەدنان کەریم گۆرانی “بیرتان ئەکەم”ی تۆمارکردووە، ئێستا بە دەنگی خانمێکی دەنگ خۆش بەناوی ژولیا حسێن جارێکی دیکە کەوتووەتەوە بەر گوێی بیسەران و ترێندی گەرمی هەفتەیە.
ژولیا و ژیوار حسێن دوو خوشکی دەنگخۆشن کە کەڤەری گۆرانی هونەرمەندە بەناوبانگەکان دەکەن و ئاوێتەکردنی هەستەکانیان لەگەڵ گۆرانییەکان وایکردووە بینەرێکی زۆر کۆبکەنەوە.
ئەم دوو خوشکە دەنگخۆشە لە رێگای کارەکەیانەوە دەیانەوێ توانا و رۆڵی کچی کورد لە هونەری کوردیدا نیشانبدەن، هەر بۆیەش لە هەڵبژاردنی گۆرانیەکانیان هەوڵدەدەن بە تەواوی ئاوێتەی بن.
تایبەت بۆ ترێندی 964، ژولیا و ژیوار ئاشکرای دەکەن، لە ئێستادا کار بۆ بەرهەمێکی تایبەت بە خۆیان دەکەن و کە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاویدەکەنەوە.
ژولیا 18 ساڵ تەمەنیەتی و دەرچووی قۆناغی 12ی ئامادەییە، ژیواریش 19 ساڵە و خوێندکاری بەشی ئەندازیاری پرۆگرامسازیە و خەڵکی سلێمانین.