لە گەشتی هەواڵەکانەوە
دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی تری هەرێمی رەتکردەوە
964+
ژووری هەواڵ
– ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، دادگای باڵای فیدراڵی ئەو تانەیەی رەتکردووەتەوە، کە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرامبەر یاسای بودجە تۆماری کردبوو.
– بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگر لە گوندی شەوکێڵ بەربوو لە سنوری شارباژێڕی سلێمانی، ئاگرەکە رووبەرێکی زۆر پووش و پاوانی سووتاندووە.
– بەهۆی زۆری رووداوەکانی هاتوچۆ لە شەقامی تونێلی پێشڕەو بەرەو هەواری شار، بڕیاردراوە بە چاککردنی شەقامەکە.
– لە شاری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، 34 ژن لەکاتی مەلەکردندا بە گازی کلۆر ژەهراوی بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران.
– لە زۆرێک لە شارەکان و تەنانەت وڵاتانیش لە وەرزی هاوین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ئۆتۆمبێلەکان گڕدەگرن و دەسووتێن.
بەرپرسانی بەرگری شارستانی و شارەزایان چەندین هۆکاردەخەنەڕوو بۆ سووتانی ئۆتۆمبێلەکان لە وەرزی هاویندا.
بەشێک لە هۆکارەکان پێکهاتوون لە خراپی کوالێتی بەنزین، گۆڕینی فیولپەمپ، دەستکاریکردنی سیستمی کارەبایی، بەستنی شاشەی ئایپاد و گڵۆپی زینۆن و کۆنی ئۆتۆمبێل و سۆندەی بەنزینەکەی.