ئەمڕۆ بڕیار لە بەقەزابوونی ناحیەی ھەریر دەدرێت

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر بەقەزابوونی ناحیەی ھەریر دەدات.

غازی عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە 964ـی راگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانی بۆ بەقەزاکردنی ناحیەی هەریر دەرکردووە و ناحیەی باسرمەشی پێوە دەلکێندرێت.

ناحیەی هەریر سەر بە قەزای شەقڵاوەیە لە پارێزگای هەولێر، دانیشتووانەکەی زیاتر لە 22 هەزار کەسن.

پێشتریش لە رێکەوتی 25.10.2021، ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە 93ی خۆی ئەنجام دا و بە تێکڕای دەنگ، هەردوو ناحیەی عەنکاوە و پیرمام بە فەرمی بوونە قەزا.