هەڵەبجە دەبێتە خاوەن ماستەر پلان
964+
محەمەد عومەر – هەڵەبجە
پارێزگای هەڵەبجە دەبێتە خاوەن ماستەر پلان و دەست بە ئامادەکارییەکان بۆ داڕشتنەوە و جێبەجێکردنی کراوە.
لە کۆبونەوەی وەزیری شارەوانی و سەرۆکی شارەوانییەکان بڕیاردرا بە هەڵسەنگاندن و بەرنامەڕێژی بۆ داهاتووی ماستەر پلانی شارەکان و هەڵەبجەش وەک یەکەم شوێن لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە دیاریکرا بۆ بوون بە خاوەنی ماستەرپلان.
بیلال سەلام سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە بە 964ـی وت، لیژەیەک پێکهاتووە لە نوێنەرانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانان کە دەست بەکارەکانیان بکەن.
وتیشی، ئێستا دەستکراوە بە قۆناغەسەرەتاییەکان و هەوڵدەدەن بە زووترین کات کارە پێویستییەکان تەواو بکەن و هەڵەبجە ببێتە خاوەنی ماستەر پلان.
هەڵەبجە لە ساڵی 2013ـەوە بووە بە پارێزگا و بەڵام تاوەکو ئیستا ماستەر پلانی نییە و بە بڕیاری وەزیری شارەوانی لەماوەیکی نزیکدا دەبێتە خاون ماستەرپلان.
گرنگی بوونی ماستەر پلان رێکخستنی سیمای پارێزگاکەیە و لەمەودوا کردنەوەی هەر بیناو خواردنگە و شوێنێکی گشتی لە هەڵەبجە دەبێت لەو جێگایەنەبن کە لەلایەن شارەوانییەوە دیاری دەکرێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی