ئەگەر ئەم جۆرە ئایفۆنەت هەیە خێرا مشووری خۆت بخۆ

+964

ژووری هەواڵ

کۆمپانیای ئەپڵ خەریکی تازەکرنەوەی سیستمەکەیەتی، بەڵام ئەمە هەواڵێکی خۆش نییە بۆ ئەو کەسانەی مۆدێلە کۆنەکانی ئایفۆنیان پێیە.

بەم زووانە وەشانی (iOS 17) دەکەوێتە بەردەست، بەڵام ئەم وەشانە نوێیە لەسەر ئایفۆن هەشت و ئایفۆن (X) کارناکات، بۆیە ئیتر ئەپدەیتی زۆربەی پرۆگرامەکانیتان پێناگات و لە رووی سکیوریتیشەوە حاڵیان باش نابێت و زیاتر مەترسی ڤایرۆس و هاککردنیان لەسەر دەبێت.

ئەم دوو جۆرەی ئایفۆن لە ساڵی 2017 بەرهەمهاتوون و دوای شەش ساڵ وەختی خانەنشینبوونیان هاتووە، ئیتر لە ناوەڕاستی ئەیلولی داهاتوو کە وەشانی ئایفۆن نوێ دەبێتەوە ئەوان دەبێت هەر لەسەر وەشانە کۆنەکە بن.

ئەپدەیتە نوێیەکە لەسەر ئەم جۆرە ئایفۆنانە کاردەکات:

ئایفۆن XS – ئایفۆن XS ماكس – ئایفۆن XR
ئایفۆن 11 – ئایفۆن 11 پرۆ – ئایفۆن 11 پرۆ ماكس
ئایفۆن 12 – ئایفۆن 12 مینی – ئایفۆن 12 برو و ئایفۆن 12 برو ماكس.
ئایفۆن 13 – ئایفۆن 13 مینی – ئایفۆن 13 پرۆ – ئایفۆن 13 پرۆ ماكس.
ئایفۆن 14 ئایفۆن 14 پڵەس – ئایفۆن 14 پرۆ – ئایفۆن 14 پرۆ ماكس.
ئایفۆن SE