لە بەغدا

هێزه‌ عێراقییه‌كان ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه‌ سه‌ر هانده‌رانی هه‌ولێر

+964
هێژا خەسرەو – بەغدا

دوای یارییه‌كه‌ی هه‌ولێر و قوه‌ی جه‌وییه‌ له‌ یاریی كۆتایی جامی عێراق، كه‌ به‌ سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی جه‌وییه‌ كۆتایی هات، پۆلیس و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌ یاریگه‌ی شه‌عب هێرشیان كرده‌ سه‌ر هانده‌رانی یانه‌ی هه‌ولێر و به‌ دار و چه‌كی كاره‌بایی لێیان دان.

هۆكاری ئه‌و ئاژاوه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ هانده‌رانی هه‌ولێر له‌ بڕیاره‌كانی ناوبژیوان رازیی نه‌بوون و پێیان وایه‌ سته‌می له‌ یانه‌ی هه‌ولێر كردووه‌.

هانده‌رێكی یانه‌ی هه‌ولێر له‌ به‌غدا به‌ 964ی وت، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان زۆر به‌ خراپی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا كردوون و وه‌ك چه‌ته‌ هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ریان.

ئه‌مڕۆ زیاتر له‌ 5 هه‌زار هانده‌ری یانه‌ی هه‌ولێر له‌ یاریگه‌ی شه‌عب ئاماده‌بوون.