بۆ زیادکردنی گەشتیارە
هەوڵی هێنانی هێڵی فڕۆکەوانی نوێ دەدرێت بۆ سلێمانی
964+
پێشەوا محەمەد
بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی دەیەوێت لە رێگەی کۆمپانیا گەشتیارییەکانەوە هێڵی نوێی فڕۆکەوانی بۆ سلێمانی بدۆزێتەوە.
رۆژی 17.8.2023 یەکەم فێستیڤاڵی گەشتیاری بە بەشداری کۆمپانیای گەشتیاری ناوخۆی و دەرەکی لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
ئارام شوانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی بە 964ـی وت، “لە رێگەی ئەو کۆمپانیایانەی وەکالەتی هێڵە ئاسمانییەکانیان هەیە هەوڵی هێنانی هێڵی ئاسمانی نوێ دەدەین بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی”.
وەک ئارام دەڵێت، ئامانج لەو کارەیان بۆ زیاتر راکێشانی گەشتیاری زیاترە بۆ سلێمانی و هەرێمی کوردستان.