لە گەرمیان ئاهەنگەکانی سەری ساڵ بەڕێوەناچن – وێنە؛ ئەرشیفی 964
زیاتر لە نیوەی پڕۆژەکانی کارەبا لە گەرمیان تەواو کراون
964+
پێشەوا محەمەد
لە کۆی زیاتر لە 80 پڕۆژەی کارەبا لە گەرمیان زیاتر لە 40یان تەواو کراون و ئەوانی دیکە لە قۆناغی گرێبەست و ئیشکردندان.
پڕۆژەکان سەرجەمیان لە ماوەی کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمدا بە بەهای 33 ملیار دینار رەزامەندیان لەسەر دراوە.
حازم کەریم، بەڕێوەبەری کارەبای گەرمیان بە 964ـی راگەیاند، زیاتر لە 70 پڕۆژەیان پەیوەندیان بە رێکخستنەوەی دابەشکردنی کارەبا و گەیاندنی کارەباوە هەیە بۆ گوندەکان.
وتیشی، “یەک وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە پڕۆژەکاندایە و لە کارکردندایە، لەگەڵ چەند وێستگەیەکی گۆڕینی کارەباش”.