ئەمشەو هەولێر یان جەوییە کامیان دەبنە پاڵەوانی 30ـیەمینی جامی عێراق

964+

ئێستا یاری کۆتایی جامی عێراق لەنێوان هەولێر و قوە جەوی دەستی پێکرد.

جامی عێراق، بۆ یەکەمجار ساڵی 1948 ئەنجامدرا کە یانەی نەوتی بەسرە بووە پاڵەوان، دواتر پالەوانیەتییەکە رەتکرایەوە و تاوەکو ساڵی 1975.

پاڵەوانیەتی جام بۆ ماوەی 27 ساڵ وەستاو لە ساڵی 1975 دەستی پێکردەوە و یانەی زەوڕا بووە پاڵەوان و جارێکی دیکە بۆ ساڵی دواتر پاڵەوانیەتییەکە وەستێنرا.

ئەمجارەیان لە ساڵی 1977 دیسان دەستی پێکردەوە و تاوەکو ساڵی 1984 بەردەوام بوو، دیسان بۆ دوو ساڵ وەستێنرا و پاشان دەستی پێکردوەوە تاوەکو ساڵی 2000.

لە ساڵی 2000 دیسان بۆ وەرزێک وەستێنرا و پاشان دەستی پێکردەوە و بۆ هەردوو وەرزی 2012 و 2013 دیسان راگیرایەوە.

یانەی زەوڕا 16 جار بووەتە پاڵەوانی جامی عێراق و یانەی جەوییە کە ئەمشەو بەرامبەر هەولێر یاری کۆتایی ئەنجامدەدات، پێنج جار بووەتە پاڵەوانی جامەکە.

هەریەکە لە یانەکانی تەڵەبە و رەشید و جەیش، یەکەی دووجار بوونەتە پاڵەوان و یانەکانی کەرخ و سناعەش یەکەی جارێک بوونەتە پاڵەوان.

ئەمشەو پاڵەوانی 30ـیەمینی جامی عێراق لەنێوان هەولێر و جەوییە یەکلایی دەبێتەوە.