نیو ملیۆن دۆلاری برد و دیار نەماوە

+964
زەید کۆچەر- دهۆک

بازرگانێک بەناوی بازرگانیکردن بە زێڕ و ئاڵتوون نیوم ملیۆن دۆلاری لە خەڵک وەرگرتووە و ئێستا دیار نەماوە و تەلەفۆنیشی داخستووە.

ئەو بازرگانە لە قەزای ئاکرێی سەر بە پارێزگای دهۆک، پارەی لە چوار کەس وەرگرتووە بەناوی بازرگانیکردن بە زێڕ و ئاڵتوون، بەڵام ئێستا دیار نەماوە و سکاڵای لەسەر تۆمار کراوە.

بڕی ئەو پارەیەی ئەو چوار کەسە بە بازرگانەکەیان داوە، نیو ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە.

عیماد حسێن، وتەبێژی پۆلیسی ئاکرێ بە 964ی راگەیاند، چوار کەس سکاڵایان دژی بازرگانێک تۆمار کردووە، بە مەبەستی کڕینی زێڕ پارەی لێ وەرگرتوون و ئێستا دیار نەماوە.

وتیشی، دوای سکاڵای ئەو چوار کەسە، پەیوەندییان بۆ ئەم بازرگانە کردووە و چوونەتە ماڵەکەی بەڵام لە ماڵەوە نییە و ته‌له‌فۆنی داخراوە و ئێستا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە.

” ئه‌و چوار کەسە خەڵکی ئاکرێن، كه‌ سکاڵایان تۆمار کردووە و هەروەها بازرگانەکە بازرگانێکی ناسراوە لە ئاکری کەوا کاری کڕین و فرۆشتنی زێڕی ده‌كات”، عیماد حسێن وای وت.

به‌ پێی به‌دواداچوونی964 ، بازرگانه‌كه‌ نزیكه‌ی نیو ملیۆن دۆلاری “50 دەفتەر”ی هاوڵاتیانی بردووە و دیار نەماوە.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا