لۆگۆی جەوییە لەگەڵ خولی ئاسیا.
به فه‌رمی: جه‌وییه له هه‌ولێر یاریی ده‌كات
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا به فه‌رمی ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕی، یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه یارییه‌كانی خۆی له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا له یاریگه‌ی فڕانسۆ هه‌ریری له هه‌ولێر ئه‌نجام بدات.
پێشتر یانه‌ی جه‌وییه به فه‌رمی داوای كردبوو یارییه‌كانی له خولی ئاسیا له هه‌ولێر ئه‌نجام بدات.
ئه‌مه له كاتێكدایه ئه‌مڕۆ هه‌ردوو یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه و هه‌ولێر له یاریگه‌ی شه‌عب له یاریی كۆتایی جامی عێراق به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
به بڕیاری فیدراسیۆنی ئاسیا، یانه‌كانی عێراق، به‌شدار له خوله‌كانی ئاسیا، هێشتا بۆیان نییه له شاری به‌غدا یارییه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن.