شێرکۆ بێکەس

73 ساڵ ژیا بەڵام زیاتر لە هەشت هەزار لاپەڕە شیعری نووسی

964+

ئەمڕۆ 10 ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر کۆچی دوایی شێرکۆ بێکەس یەکێک لە شاعیرە هەرە بەناودەنگەکانی کورد.

ئەو زیاتر لە هەشت هەزار لاپەڕە شیعری نوسیوە، دواین شیعری “یادەوەری پایسکلێکی کەرکوکی” بوو بەڵام نەخۆشی رێگەی نەدا تەواوی بکات.

جگە لە شیعر چەندین بەرهەمی وەرگێڕدراو و شانۆنامەی هەیە.

رۆژی 3.8.2013 لەیەکێک لە نەخۆشخانەکانی ستۆکهۆڵم بە شێرپەنجەی سییەکان گیانی لەدەستدا.