کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ دەتوانن لە کۆریا بخوێنن
964+
توانا نەقی
بۆ چەند بوارێک وەزارەتی ناوخۆی هەرێم کورسی خوێندنی بۆ کارمەند و ئەفسەران دابینکردووە لە وڵاتی کۆریای باشوور.
ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی ناوخۆ بڵاویکردەوە، هەر ئەفسەر و کارمەند و فەرمانبەرێک نیازی خوێندنی هەیە بۆ ماستەر و دکتۆرا دەتوانن لەو لینکەوەی بڵاویان کردووەتەوە فۆرمی داواکارییەکانیان پڕبکەنەوە.
بوارەکان پێکهاتوون لە سیاساتی گشتی، سیاساتی پەرەپێدان، بەڕێوەبردنی گشتی و خاوەنداریەتی فکری سیاسەتی گەشەپێدان.
خوازیاران بۆ هەریەک لەو بوارانەی وڵاتی کۆریای باشوور لە پرۆگرامی ( KDL sckool) دەستنیشانیکردوون دەتوانن لەم لینکە فۆڕم پڕبکەنەوە.