بەنداوی توڕەجاڕ لە ناحیەی شێخ تەویل. وێنە: پۆلیسی گەرمیان.
کچێک لە بەنداوی توڕەجاڕ خنکا
964+
هونەر فارس
کچێکی تەمەن 17 ساڵ لە بەنداوی توڕەجاڕ لە ناحیەی شێخ تەویل خنکا.
کچەکە ناوی ئایە لوقمانە و لە دایکبووی 2006ـە و خەڵکی ناحیەی شێخ تەویلە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان.
دانا ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی شێخ تەویل بە 964ـی راگەیاند، ئەو کەسە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لەگەڵ خوشکێکی و باوکی دەچنە سەر بەنداوەکە، بە وتەی کەسوکاری خنکاوەکە هەردوو کچەکە دەکەونە نێو بەنداوەکەوە و باوکی تەنیا توانیویەتی یەکێک لە کچەکان رزگار بکات و بەو هۆیەوە ئەوی دیکەیان خنکاوە.
لە ئێستادا تەرمی خنکاوەکە بە مەبەستی توێکاری رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە.
بەنداوی توڕەجاڕ دەکەوێتە سنوری ناحیەی شێخ تەویل لە گەرمیان و کارەکانی تەواو بووە، بەڵام جارێ بە شێوەیەکی فەرمی بەنداوەکە نەکراوەتەوە
پێداچوونەوە: توانا نەقی