شاومی ١٣ راگەیەندرا

+964
بڵند عوسمان – هەولێر

زنجیرە مۆبایلی شاومی ١٣ راگەیەندرا بە پرۆسێسەری نوێ و توانای بارگاویی بوونەوەی ١٢٠ واتی و کامێرایەکی بەهێزتر بەراورد بە نەوەی پێشووی.

ئەم زنجیرە نوێیەی شاومی لە ١١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢ راگەیەندرا لەلایەن کۆمپانیا چینییەکە، کە زنجیرەیەکی ئاست بەرزە و شاومی ساڵانە نەوەی نوێی لێ دروست دەکات و هەموو توانا و داهێنانەکانی خۆی تێدا بەکاردەهێنت.

زنجیرەکە لە دوو مۆبایل پێکهاتوون ئەوانیش شاومی ١٣ و شاومی ١٣ پڕۆ، هەردووکیان پرۆسێسەری نوێی سناپدراگۆن ٨ی نەوەی دوومیان لەسەر جێگیر کراوە، لەگەڵ هەبوونی کامێرای سەرەکی ٥٠ مێگاپێکسڵی لە بەشی دواوە.

Xiaomi 13 – Weibo

جیاوازی ئەم دوو بەرهەمە لە قەبارەی شاشە و باتریەکانیان و جۆری شاشە خۆیان دەبیننەوە، کە جۆرە پڕۆکە خاوەنی تایبەتمەندیە بەرزەکانە.

وادەی بەردەست بوونیان لە بازاڕەکانی جیهان دیار نییە، بەڵام پێشبینی دەکرێت بکەوێتە سەرەتای ساڵی داهاتوو، نرخی جۆرە ئاساییەکەی بە نزیکەی دەکاتە ٥٧٣ دۆلاری ئەمریکی، جۆرە پڕۆکەش دەکاتە ٧١٦ دۆلاری ئەمریکی.

کۆمپانیای شاومی چینی بە یەکێک لە کۆمپانیا گەورەکانی بواری بەرهەمهێنانی مۆبایلە زیرەکەکان هەژمار دەکرێت.

بەگوێرەی ماڵپەڕی ناسراوی بواری تەکنەلۆژی StatCounter نزیکەی ١٣٪ی جیهان مۆبایلی شاومی بەکاردەهێنن.