لەبەر دەرگای ماڵی خۆیان کوژرا

964+
کاروان ساڵحی

شەوی رابردوو لە گەڕەکی پەنجاعەلی کەرکوک تەقە لە هاوڵاتیەک کرا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

هاوڵاتیەکە تەمەنی 41 ساڵ بووە، لەبەر دەرگای ماڵی خۆیاندا تەقەی لێکراوە.

لەناو ئۆتۆمبێلێکەوە تەقەیان لێکردووە، دوو فیشەکی بەرکەوتووە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

موعتەسەم ئەنوەر دانیشتووی گەڕەکی پەنجاعەلی و دراوسێی کوژراوەکە ئەم زانیاریانەی بە 964 وت.

باسی لەوەشکرد، کوژراوەکە ناوی شاخەوان جەعفەرە و بە ئەسڵ خەڵکی خاڵەبازیانن.