جێگرە کوردەکەی بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ دەستبەکار بوو

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، کە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە دەستنیشانکراوە، رەزامەندی حکومەتی عێراقی وەرگرت و دەستبەکار بوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 3.8.2023، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای رەزامەندیی سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی، وەزارەتی نەوتی عێراق فەرمانی وەزاری دەرکرد و د. حەمدی ئیلیاس لە کۆمپانیای سۆمۆ دەستبەکار بوو.

د. حەمدی ئیلیاس لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمەوە دەستنیشانکراوە و دەستبەکاربوونی بەپێی رێکەوتنی نێوان هەولێر و بەغدایە، ” بۆ ئەوەی کۆمپانیای سۆمۆ رواڵەتێکی فیدراڵی وەربگرێت و نوێنەری هەرێم لە ناو پێکهاتەی بەڕێوەبردنی کۆمپانیاکە ئامادە بێت”، پێشەوا هەورامانی وای وت.

د. حه‌مدى ئیلیاس، کە بە حەمدی شنگالى ناسراوە، بڕوانامەی دکتۆرای لە یاسای بونیادنانی دەوڵەتدا هەیە، له‌ كابینه‌ى نۆیه‌مدا وه‌کو نێردەی تایبەتی سه‌رۆكوەزیرانی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ كاروبارى په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاتانى عه‌ره‌بى ده‌ستبه‌كاربووه‌.

پێشتر بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بووە.