قایمقامیەتی سلێمانی فەرمانبەرەکانی بەرامبەر ماف و ئەرکەکانیان هۆشیار دەکاتەوە
964+
پێشەوا محەمەد
قایمقامیەتی سلێمانی بە هاوکاری زانکۆی جیهان لە سلێمانی لە رێگەی چەند سیمینارێکەوە فەرمانبەرەکانی لە ماف و ئەرکەکانیان لە یاسا بەرکارەکان هۆشیار کردووەتەوە.
سیمینارەکان لە زانکۆکە بەڕێوەچوون و دوێنێ چوارشەممە 2.8.2023 کۆتایی هاتووە.
“سیمینارەکان بۆ روونکردنەوەی بڕیارە کارگێڕییەکان و ماف و ئەرکی فەرمانبەر و هەروەها شێوازەکانی سزا کارگێڕییەکان بوون”، ئەوە قسەی فریا عەبدولڕەحمان، بەرپرسی کارگێڕی قایمقامیەتی سلێمانییە بۆ 964.
ئاماژەی بەوەش کرد، هۆشیاری فەرمانبەر بەرامبەر بەو یاسایانەی کاریان پێدەکات و بەرامبەر بە ماف و ئەرکە و بەرپرسیارێتییەکانی خۆیان لە یاساکاندا زۆر گرنگە.