هیچ هەموارکردنەوەیەک لە مامەڵەکانی ”دەرماڵەی هاوسەرگیری” نەکراوە
964+
ئهرسهلان عهبدوڵڵا – ههولێر
ئهمرۆ دووشەممە ١٢ی كانوونی یهكهم، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی نەینەوا، ئەو بەڵگەنامەیەی رەتکردەوە کە لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان سەبارەت بە (دەرماڵەی هاوسەرگیری و منداڵ) بڵاوکرایەوە.
لەبەیاننامەیەکدا کە 964+ کۆپییەکی دەست کەوتووە، تێیدا هاتووە، ”ئەو رێنماییانەی لە فۆرمی هاوپێچکراوی بڵاوکراوەکەدا هاتووە، لەلایەن بەشی کاروباری داراییەوە دەرنەچووە، بۆیە بەڕێوەبەرایەتییەکە هیچ کام لەو زانیارییانە پشتڕاست ناکاتەوە و خۆی بە بەرپرسیار نازانێت بەرامبەر بەو زانیارییانەی کە تێیدا هاتوون”.
هەروەها بەڕێوەبەرایەتییەکە دووپاتی کردەوە کە ”مامەڵەکانی دەرماڵەی هاوسەرگیری و منداڵی مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردە، هیچ دەستکاری و گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە و رێنماییەکان لە ئایندەیەکی نزیکدا لەلایەن کاروباری دارایی بەڕێوەبەرایەتییەکەوە دەردەچن”.
له چهند رۆژی رابردوو له سۆشیال میدیا بهڵگهنامهیهكی ساخته بڵاوكرایهوه، كه باسی گۆڕانكاری له دهرماڵهی هاوسهر و منداڵی مامۆستایان و فهرمانبهران دهكرد.