وێنه‌ى گه‌نجه ونبووه‌كه‌ى چه‌مچه‌ماڵ... 964+
دوو رۆژه گه‌نجێكى چه‌مچه‌ماڵ ونبووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌ى دوو رۆژه گه‌نجێكی چه‌مچه‌ماڵ له ماڵ چووه‌ته ده‌ره‌وه، تا ئێستا هیچ هه‌واڵێكی نیه و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
گه‌نجه‌كه ناوى بەڵێن بڕیار حسێن، ته‌مه‌ن 15 ساڵ و قوتابی پۆلی 10ـى بنه‌ڕه‌تیه .
شاهۆ ئه‌كره‌م، خاڵى ئه‌و گه‌نجه، به 964ـى وت، تا ئێستا هه‌واڵى نازانن و ناشزانن هۆكارى رۆیشتنه‌كه‌ى چییه.
وتیشی “له‌رووى ده‌رونییه‌وه هیچ گرفتێكی نییه و ته‌نانه‌ت هیچ كێشه‌یه‌كی دیكه‌شی نه‌بووه”.
له دوێنێوه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان سنوورى چه‌مچه‌ماڵ له ونبوونى ئه‌و گه‌نجه ئاگادار كراونه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌نجامێكی نه‌بووه.
شاهۆ ده‌ڵێت “گوایه له سنوورى ناحیه‌ى رزگارى و كه‌لار بینرابێت، به‌ڵام ئه‌وه‌شیان تا ئێستا هه‌ر قسه بووه”.
كه‌سوكاره‌كه‌ى، ئه‌و دوو ژماره موبایله‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌هه‌ر شوێنێك گه‌نجه‌كه‌یان بیندرا، په‌یوه‌ندیان پێوه بكرێت:
07701565796
07722258009