نوێترین زانیاری له باره‌ی رووداوه‌كه‌ی چیای به‌رانان چییە؟
+964
هونه‌ر فارس -دەربەندیخان
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ رووداوێكی سه‌ختی هاتوچۆ له چیای به‌رانان له نزیك ده‌ربه‌ندیخان روویدا، كه بارهه‌ڵگرێك خۆی به ئۆتۆمبێلێكی نیسان سه‌نیدا كێشا و كه‌وته‌سه‌ری، به‌م هۆیه‌وه چوار كه‌سی یه‌ك خێزان گیانیان له ده‌ست دا و كه‌سێكی دیكه‌شیان بریندار بوو.
دوێنێ بڕیاردرا 48 كاتژمێر رێگه‌ی تۆنێلی ده‌ربه‌ندیخان داده‌خرێت، به‌مه‌ش رێگه‌ی چیای به‌رانان وه‌ك رێگه‌ی به‌دیل به‌كاردێت و رووداوه‌كه‌ش هه‌ر له‌م رێگه‌یه‌دا بوو.
په‌یامنێری 964 له گه‌رمیان نوێترین زانیارییه‌كان ده‌خاته‌ڕوو.