ئەو کانیەی ئاوەکەی لەپڕ دیارنامێنێت و دێتەوە
964+
ئاسۆ فەیسەڵ
ناوەڕاستی هاوینە و کانی جوندیان لە سنوری رواندز ئاوی کەمی تیادایە، لەناو خەڵکی دەڤەرەکە بە کانیە ئەفسانەییەکە ناسراوە.
ساڵانە لەم کاتەی ساڵدا ئاوی تیادا نامێنێت، بەڵام ئەوەی جێی سەرسوڕمانە جار جار دەردەکەوێتەوە.
سۆران لوقمان خاوەنی موڵکەکە دەڵێت، کانییەکەی تەبیعەتی جنۆکەی هەیە.
هەندێکجار دیقەت دراوە دوای ئەوەی بۆ ماوەیەک وشک بووە، دواتر کە ئاوەکە هاتووەتەوە ماسیشی لەگەڵ بووە.
ساڵەهای ساڵە کانی جوندیان وەکو شوێنێکی گەشتیاری تەماشا کراوە، لە وێنە کۆنەکاندا دەردەکەوێت نزیک بە 100 ساڵ لەمەوبەر باپیرانی خاوەن موڵکەکە تیایدا دەحەوێنەوە.