منداڵێک لە ناحیەی گردەسێن خنکا
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵان لە گوندێکی ناحیەی گردەسێن لە گۆمێکدا خنکا کە بۆ ئاودانی مەرەزەی برنج ئاوی تیادا گلدرابووەوە
گۆمەکە وەکو پۆندێکە کە ئاوی تیادا گلدراوەتەوە بۆ ئاودانی مەرەزەی برنج و لە گوندی براڤاژیری ناحیەی گرەدسێنی قەزای ئاکرێیە.
ئیبراهیم فەریق، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ بە 964ـی وت، منداڵەکە بەمەبەستی یاریکردن کەوتووەتە ئەو گۆمە ئاوەوە و خنکاوە تەرمەکەی دەرهێنراوە و لەلایەن کەسوکارەکەیەوە دەنێژرێت.
وتیشی، منداڵەکە تەمەنی نۆ ساڵە و ناوی سەردار بەشارە، دوای کەوتنە ناو ئاوەکەوە دەستبەجێ گیانی لەدستداوە.
لە سنووری قەزای ئاکرێ لەسەرەتای ئەمساڵەوە حەوت کەس خنکاون و سێ کەسیش رزگارکراون.
پێداچوونەوە: توانا نەقی