دیمەنی دەستبەسەرداگرتنی چەند جۆرێک لە ماددەی هۆشبەر.وێنە:964
له هه‌ولێر چاو خراوه‌ته سه‌ر بازرگانانى ماده‌ى هۆشبه‌ر
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌ولێر، ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چاویان خستووه‌ته سه‌ر بازرگانانى ماده‌ى هۆشبه‌ر و له دوێنێوه حه‌وت بازرگان به بڕێك ماده‌ى هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیركراون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادەهۆشبەرەکان، به 964ـى راگه‌یاند، تیمی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیەکەیان دوای دەستکەوتنی زانیاری ورد و بەدواداچوونی بەردەوام لەسەر دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر، توانیان دوو بازرگان به‌بڕێك ماده‌ى هۆشبه‌ره‌وه ده‌ىستگیر بكه‌ن.
5 بازرگان به 25 كیلۆ ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیر كران
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ده‌ستگیركردنى بازرگانه‌كان، دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر و وەرگرتنی رێکارە یاساییەکان، ئه‌نجامدراوه.
ئه‌و ماده‌یه‌ى ئه‌مڕۆ 31.7.2023 له‌و دوو بازرگانه گیراوه، ئه‌مڤیتامین بووه كه به (كریستاڵ) ناسراوه‌و بڕه‌كه‌ى سێ كیلۆ گرام بووه.
دوێنێش، ئه‌و بەڕێوەبەرایەتیه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ستگیركردنى پێنج بازرگانى به 25 كیلۆ ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه له‌هه‌ولێر، راگه‌یاندبوو.