پاڵەوانیەتی سیانی بۆ یاریزانانی سلێمانی ئەنجام دەدرێت
964+
یادگار محەمەد – سلێمانی
پاڵەوانیەتی یارییە سیانییەکان بۆ یاریزانانی سنوری پارێزگای سلێمانی ئەنجام دەدرێت.
بەمەبەستی دەستنیشانکردنی هەڵبژاردەکەیان بەڕێوەبەرایەتی لاوان بە هاکاری فیدراسیۆنی یارییە سیانییەکانی عێراق لقی سلێمانی، پاڵەوانیەتییەکی کراوە بۆ یاریزانانی سنوری پارێزگاکە دەکاتەوە.
بەهزاد مەولود ئەندامی لقی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ساڵانە فیدراسیۆنەکەیان هەڵدەستێت بە کردنەوەی ئەم پاڵەوانیەتیانە، بۆ دەستنیشانکردنی هەڵبژاردەی پارێزگاکەیان، تاوەکو بەشداری خول و پاڵەوانیەتییەکانی عێراق بکەن.
وتیشی، ناوەڕاستی مانگی ئابیان دەستنیشانکردووە بۆ بەڕێوەچونی پاڵەوانیەتییەکە و فۆرم دەدەنە هەر یاریزانێک کە ئارەزووی بەشداریکردن بکات، پاڵەوانیەتییەکەش بۆ ئاستی لاوان و تازەپێگەیشتوان و بێچووەشێرانی کوڕان و کچانە.
بڕیارە پاڵەوانیەتییەکە رۆژی 18. 8. 2023 دەستپێبکات کە بۆ هەرسێ یاری مەلەوانی و راکردن و پایسکیلسواریەو تا ئێستا 20 یاریزان ئامادەی بەشداریکردنن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی