دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی هات
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
زانکۆی سلێمانی خوێندکارەکانی ئاگادار دەکاتەوە کە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی دەرماڵەی مانگێک و دەتوانن لە ئەمڕۆ دووشەمەوە بچن لە بەشەکانی خۆیان وەریبگرن.
ئەمڕۆ دووشەممە 31.7.2023، زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، لە ئەمڕۆ و رۆژانی دوایی، دەرماڵەی رۆژانی دەوامکردنی مانگی ئەیلولی ساڵی 2022 لە هۆبەی ژمێریاریی کۆلێژەکانی دابەش دەکرێت.
لە بارەی خوێندکارانی دەرەوەی شارەوە، زانکۆی سلێمانی دەڵێت لەسەر داوای خۆیان و لەبەر ئەوەی بڕی دەرماڵەکە بەشی خەرجی هاتوچۆیان ناکات، “کار ئاسانیان بۆ دەکرێت و دەتوانن لە داھاتوودا لەگەڵ پێدانی دەرماڵەی مانگی تشرینی یەکەمی 2022، ئەم دەرماڵەیە وەربگرن”.
بڕیاره هەر خوێندكارێك لە ناو شاردا بێت، مانگانە 40 هەزار دینار وەربگرێت، خوێندكاری دەرەوەی شاریش 60 هەزار دینار وەردەگرێت.
رۆژی 22.2.2023، فهرمانگهی میدیا و زانیاریی حكومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، سەرۆکی حکومەت رەزامەندی داوە لەسەر بەردەوامی و خەرجکردنی زیاتر لە حەوت ملیار و 250 ملیۆن دیناری مانگانە، وەک پاڵپشتی بۆ قوتابیان و خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان و دابینکردنی خزمەتگوزاری بەشە ناوخۆییەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023.