نوێترین زانیارییەکان
چوار كه‌س بریندارن و 8 ئۆتۆمبێل تێك‌شكان
+964
دیلان محه‌مه‌د
چوار كه‌س له‌و رووداوه سه‌خته‌ی هاتوچۆ بریندارن، كه پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له سلێمانی روویدا و ئێستاش تیمه‌كان ده‌یانه‌وێت رێگه‌كه بكه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ له پێش نیوه‌ڕۆدا له شه‌قامی شه‌ست مه‌تریی سلێمانی و نزیك فلكه‌ی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود، له رووداوێكی هاتوچۆدا بارهه‌ڵگرێك، كه ده‌گوترێن ستۆپی نه‌ماوه، خۆی به حه‌وت ئۆتۆمبێلی دیكه‌دا كێشا، به‌م هۆیه‌وه چوار كه‌س به سه‌ختی برینداربوون و گواسترانه‌وه نه‌خۆشخانه.
هه‌روه‌ها زه‌ره و زیانی زۆر به زۆربه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان گه‌یشتووه و شه‌قامه‌كه‌ش بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر داخرا.
عەقید بەهمەن ئەحمەد بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناوشار بەشی ڕۆژئاوا بە 964 وت، بارهه‌ڵگره‌كه بەهۆی نەبوونی مەرجی توندوتۆڵی، برێکی نەماوە و بە خێراییەکی زۆر خۆی بە حەوت ئۆتۆمبێلی دیكه‌دا كێشاوه.
ئێستاش تیمه‌كان ئۆتۆمبێله‌كان لابده‌ن و هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هاتوچۆ ئاسایی ببێته‌وه.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا