ئاوی زێی دێرەلوک لێڵ بووە بە کەڵکی خواردنەوە نەماوە
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
ئاوی زێی ناحیەی دێرەلوک لە قەزای ئامێدی بە تەواوی رەنگی گۆڕاوە و لێڵ بووە.
ئاوەکە لە شێوەی رووبارێکدایە و لە گۆمەڵگای سیریێ درێژدەبێتەوە تا ناحیەی شیلادزێ و ناحیەی سەرسنگ و بەمەڕنێ، کە ئێستا بەکەڵکی بەکارهێنان نایەت و ئیدارەی ناحیەکەش دەڵین دەستبە ئاوەوە بگرن.
رێبەر سادق، بەڕێوەبەری ناحیەی دێرەلوک بە 964ـی وت، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە ئاوەکە بەو شێوازە لێڵ بووە و سەرچاوەکەی لە وڵاتی تورکیاوەیە، ناشزانن هۆکاری لێڵ بوونەکەی چییە.
964 دەزانێت، ئاوەکە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی هەریەک لە ناحیەی شیلادزێ و کۆمەڵگای سیریێ و ناحیەکانی سەرسنگ و بامەڕنێیە.
بەڕێوەبەری ناحیەی دێرەلوک وتیشی، داوا لە هاوڵاتیانی هەموو ئەو ناوچانە دەکەن دەست بەئاوەوەبگرن و تاوەکو ئەو کێشەیە چارەسەر دەبێت.
“هەوڵدەدەین هیچ ماڵێک لەو ناوچانە بێ ئاو نەبن، چونکە لای خۆمانەوە سەرچاوەکانی وەک گەلی شێرانە و ناحیەکانی تر بیری ئاویان هەیە تا بەیانی بیرەکان ئیش پێدەکەن”رێبەر سادق وای وت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی