پۆلیسی سۆران لەسەر رووداوی کوشتنەکە زانیاری نوێ بۆ 964 ئاشکرا دەکات
964+
ئاسۆ وەرتێ
دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ پیاوێک لە سۆران دوو ژنی خۆی بە تاپڕ کوشت خانەوادەی پیاوەکەش دەڵێن پۆلیس کەمتەرخەم بوون.
ئەو پیاوە ماوەی ساڵێکە ژنەکانی بەتایبەت ژنە گەورەکەی نەیهێشتووە لەماڵ بچێتە دەرەوە.
بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ئافرەتانی سۆران بە 964ـی وت، سێ جار لەلایەن ئەو ژنەیەوە سکاڵا لەو پیاوە کراوە چونەتە بەردەم ماڵەکەشی بەڵام نەیان توانیوە قسەی لەگەڵ بکەن لەبەر ئەوەی ژنەکانی و منداڵەکانیشی لەماڵەوە بوون و هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی کردووە.
شەماڵ دیوالی، وتەبێژی پۆلیسی سۆران بە 964ـی راگەیاند، ژنە گەورەکەی ئەو پیاوە کە لە ماڵەوە راستە لە توندوتیژی ئافرەتان سکاڵای کردبوو، بەڵام کەس لەلای ئەوان سکاڵای تۆمار نەکردووە ئیتر چۆن بتوانن دەستگیری بکەن.