پۆلیسی هاتوچۆ بە زیرەکی دەستکرد سەرپێچی تۆمار دەکات

964+

ئەحمەد عەبدوڵا

پۆلیسی شاری هامپشایەری وڵاتی بەریتانیا دوو کامێرای پەیوەست بە زیرەکی دەستکردی لەسەر یەکێک لە ڤانەکانی جێگیرکردووە بۆ دەستنیشانکردنی ئەو شۆفێرانەی مۆبایل بەکاردەهێنن یان پشتێنی سەلامەتی نابەستن.

کامێرایەکیان بە گۆشەی قووڵ بۆ وێنەگرتنی شۆفێرەکەیە کاتێک مۆبایلەکەی لە ژێر گوێیەتی و کامێرای دووەم لە گۆشەیەکی بەرز وێنە دەگرێت بۆ ئەوەی بزانرێت شۆفێرەکە خەریکی نامە ناردنە یان نا.

سایمۆن گومەر، لێپرسراوی یەکەی سەلامەتی شەقامەکان وتی، ئەو سەرپێچیانەی تەکنەلۆژیاکە لە ماوەی هەفتەیەک تۆماری کردووە جێگای داخە.

“بەکارهێنانی مۆبایل لە کاتی شۆفێری کوشندەیە”

دوای ئەوەی زیرەکی دەستکرد وێنەکان دەگرێت لەلایەن کارمەندانی هاتوچۆی شارەکە پێداچوونەوەی پێ دەکرێت بۆ دڵنیابوونەوە.

ڤانەکە لە ماوەی هەفتەیەکدا 86 حاڵەتی بەکارهێنانی مۆبایل و 273 حاڵەتی نەبەستنی پشتێنی شۆفێری تۆمار کردووە.

کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لە هەرێمی کوردستان لە کاتی تۆمارکردنی تیژڕەوی گەر مۆبایلت بەکار هێنابێ یان پشتێنی سەلامەتیت نەبەستبێت ئەو سەرپێچیانەشت لەسەر تۆمار دەکات، بەڵام بەبێ تێپەڕاندنی خێرایی دیاریکراو سەرپێچی مۆبایل و پشتێنی سەلامەتی تۆمار ناکرێن.

کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ بەکارهێنانی مۆبایلیش دەگرێت

کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ بەکارهێنانی مۆبایلیش دەگرێت