کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی سەڵاحەدین . وێنە :964
زیاتر لە 150 هەزار سەرچاوەی هه‌یە
كه‌مترین خوێندكارانى زانكۆى سه‌لاحه‌دین ده‌چنه کتێبخانەكه‌یان
964+
شۆڕش هەرکی – هەولێر
به‌ڕێوه‌به‌رى كتێبخانه‌ى زانكۆى سه‌لاحه‌دین ده‌ڵێت، زۆرترین ئه‌و كه‌سانه‌ى سه‌ردانى كتێبخانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، خوێندکارانی ماستەر و دکتۆران، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه زیاتر له 150 هه‌زار سه‌رچاوه‌ى جیاجیایان هه‌یه.
ئه‌وكاته‌ى زانکۆی سەڵاحەدین لە ساڵی 1968 لە شاری سلێمانی دامه‌زرا، كتێبخانه‌یه‌كیشی له‌گه‌ڵدا دروستكرا، دواتر كه لە ساڵی 1981 گواسترایەوە شارى هەولێر کتێبخانەكه‌شی هه‌ر له‌گه‌ڵدا گواستراوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، مێژووی بەشێک لەکتێبەکانى ئه‌و كتێبخانه‌یه بۆ زیاتر لە سه‌ده‌یه‌ك دەگەڕێتەوە، زۆربەی گۆڤار و رۆژنامە کۆن و نوێیەکان تێدا پارێزراوه.
رزگار جەمیل قادر، بەڕێوەبەری کتێبخانەی زانکۆی سەلاحەدین بە964ـی وت، کتێبخانەکەیان گرنگترین ناوەندە لە نێو زانکۆ، وتیشی “هەرلەگەڵ هاتنی زانکۆی سەلاحەدین بۆ هەولێر، تاوەکو ئێستا بە بەردەوامی کتێب و سەرچاوەی تێدا کۆدەکرێتەوە”.
به‌قسه‌ى ناوبراو، زیاتر لە 150 هەزار سەرچاوەی کتێبی تێدایە و پێنج هه‌زار و245 ناونیشانی ماستەر و دکتۆراش دەگرێتەخۆ، هۆبەیەکی تایبەت بە دەستنوسە مێژویەکانیشیان هەیە، کە زۆرکۆنن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، خوێندکاری زانکۆ کەمتر سەردانمان دەکەن، بەراورد بە خوێندکارانی ماستەر و دکتۆرا، چونکە سەرچاوەی زۆرباش و هەمەجۆری تێدایە” .
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن