گەنجێکی دهۆک لەسەر شێوازی میوە کۆشک و دوکانی بچووک دروست دەکات
964+
زەید کۆچەر
گەنجێکی شێوەکار لە پارێزگای دهۆک بە دروستکردنی کۆشک و دوکانی بچووک لەسەر شێوەی میوەکان سەرنجی خەڵک بۆ خۆی رادەکێشێت.
حەسەن عەبدولغەفوور دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانە لە زانکۆی دهۆک و هەستاوە بە دروستکردنی کۆشک و دوکانی بچووک لەسەر شێوازی میوەکان، بۆ یەکەمجارە بەم شێوازە نوێیە و بەیەکەوە 10 پارچە لە میوەکان دروستبکرێن لە پارێزگای دهۆک.
ئەو بە 964ـی وت، “ئەم پرۆژەیەم دەستپێکرد بۆ ئەوەی زیاتر خەڵک ئاشنای هونەر و شێوازی پەیکەرسازی بکەم و ببێتە هاندەرێک بۆ هونەرمەندانی تر بۆ ئەوەی کاری باشتر ئەنجامبدەن”.
پرۆژەکەی حەسەن پێکهاتووە لە 10 پارچەی جۆراوجۆر لە کۆشک کە نزیکەی شەش مانگی خایاندووە و لە شەش کەس بۆ 13 کەس دەتوانن تێیدا دابنیشن.