لە گەشتی هەواڵەکانەوە
سێگۆشە بەرمۆدەکەی هەڵەبجە هەر نەڕوخێنرا
964+
ژووری هەواڵ
-ناوبازاڕی هەڵەبجە کە ساڵانێکە هەر بەتەمان چاکی بکەنەوە و رێکی بخەنەوە تا ئێستا هەر نەکراوە و هەر شکڵە کۆنەکەی جارانی هەیە.
-کۆمپانیای جێبەجێکاری رێگەی کەلار – سلێمانی، لە سەرەتای مانگی داھاتووەوە کارەکانی لە رێگەکە رادەگرێت و بە نووسراوی فەرمی ئیدارەی گەرمیانی لەمە ئاگادار کردووەتەوە.
-حاڵه‌تێكی دیكه‌ی تووشبوون به نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون له سنوورى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران تۆمار کرا و دواى پێزانینی ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌یه‌كى شاری هه‌ولێر كروه.
-ئەمڕۆ کرێکارێک لە كاتی كاركردن له باڵه‌خانه‌یه‌ك كه‌وتەخوارەوە و گیانی له‌ده‌ستدا، كرێكاره‌كه ته‌مه‌نی 58 ساڵه و بە گوێرەی قسەی شایه‌د حاڵه‌كان كرێكاره‌كه له نێوان دوو باڵەخانەدا كاری كردووه
-سیستمی کارەبای پریپەید گەشتووەتە رانییەو سەرەتاش لە ناوچەی پیشەسازییەکانەوە دەستپێدەکات.