هەلی کار بڵاودەکاتەوە

لەمەودوا لە تویتەر بە دوای هەلی کاردا بگەڕێن

+964
عادل کانەبی

تویتەر کار لەسەر تایبەتمەندییەکی نوێ دەکات کە رێگە بە کۆمپانیا و رێکخراوەکان دەدات، لە رێگای تویتەرەوە رێکلام بۆ هەلی کار بکەن، هەروەها رێگە بە بەکارهێنەران دەدات لەناو تویتەردا بە دوای هەلی کاردا بگەڕێن.

کۆمپانیای تویتەر بە مەبەستی پێشبڕکێکردن لەگەڵ کۆمپانیای لینکدئین، کە تایبەتە بە دامەزراندن و هەلی کار، بڕیارە تایبەتمەندییەکی نوێ لە پلاتفۆرمەکەی بەردەست بکات، کە یارمەتی کۆمپانیا و رێکخراوەکان بدات لەو رێگەیەوە هەلی کار بڵاوبکەنەوە و بە ئۆنڵاین خەڵک دابمەزرێنن.

تا ئێستا تویتەر بە فەرمی ئەم تایبەتمەندییەی رانەگەیاندووە، بەڵام ماڵپەڕەکان ئاماژە بەوە دەدەن، بەم زووانە بەردەست بخرێت، هەر بۆ ئەو مەبەستەش کۆمپانیای تویتەر پلاتفۆرمی ئۆنلاینی Laskie کڕیوە، کە کە تایبەتە بە دامەزراندن و هەلی کار و ئەکاونتێکی بە ناوی TwitterHiring کە ئەکاونتێکی فەرمییە دروستکردووە.

ئەم تایبەتمەندییە تەنیا بۆ ئەو رێکخراو و کۆمپانیاکان بەردەست دەبێت بە بەشداربووی تویتەر بلوون، کە نرخی بەشداریکردنی مانگانە لە تویتەر 1000 دۆلارە.

ئێلیۆن مەسك، لە 28ـی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەری بە 44 ملیار دۆلار كڕی، لە یەکەمین بڕیاریشدا بەخشینی ڤێریفای لە خۆڕاییەوە کردە پارە.