لە خولی بالەی عێراق سلێمانی و ئافرۆدێت و هەولێر بردیانەوە

964+

یادگار محەمەد – سلێمانی

لە خولی بالەی عێراق، یانەکانی سلێمانی و ئافرۆدێت و ئافرەتانی هەولێر، بەردەوامن لەسەر بردنەوەکانیان.

لە هۆڵی شێرکۆ فارس لە شاری سلێمانی، رکابەرییەکانی پاڵەوانیەتی لاوانی کچانی یانەکانی عێراق بەبەشداری 11 یانە درێژەی هەیە کە دابەشی سەر دوو کۆمەڵە کراون.

لە یەکەم یاری کۆمەڵەی یەکەمدا، یانەی ئافرۆدێت بە سێ سێت بەرامبەربە سێتێک، شکستی بە سەرچنار هێنا.

سەنگەر مستەفا، راهێنەری یانەی ئافرۆدێت بە 964ـی راگەیاند، زۆر دڵخۆشن بە ئەنجامدانی ئەم جۆرە پاڵەوانیەتیانە کە بۆ ئاستی لاوان دەکرێتەوە.

وتیشی، ئەوان ئامادەکاری باشیان بۆ ئەم پاڵەوانیەتییە کردووە و چاویان لە دەستەبەرکردنی نازناوەکەیە.

لە یارییەکانی کۆمەڵەی دووەمیش، یانەی سلێمانی بە سێ سێتی بێ وەڵام لە خاڵسی بردەوە و یانەی تەقتەقیش بەهەمان ئەنجام سەرکەوت بەسەر سۆلافدا، لە دوا یاری رۆژی سێیەمی پاڵەوانیەتییەکەش، یانەی ئافرەتانی هەولێر بەسێ سێتی خاوێن شکستی بە قەرەقوش هێنا.

پێداچوونەوە: توانا نەقی