هەولێر رۆژانە دوو هەزار تۆن زبڵی هەیە و ریسایكڵینی نییە
964+
شیراز عەبدوڵا
هەولێر رۆژانە دوو هەزار تۆن زبڵ و خاشاکی لێ کۆدەکرێتەوە، بەڵام ئێستا هیچ کارگەیەکی ریسایکلین لەو شارەدا نییە، زبڵەکەی دەگوازرێتەوە زبڵخانەی کانی قڕژاڵە و لەوێ ژێرخاک دەکرێت .
زبڵەکەی هەولێر لە سنووری شەش شارەوانی و قەزا و ناحیەکانی هەولێر کۆدەکرێتەوە، زیاتر لە 15 ساڵە لە زبڵخانەی کانی قڕژاڵە ژێرخاک دەکرێت .
ژیار جەلال، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، بە 964ـی وت، ژێرخاککردنی زبڵ ، ئێستا و داهاتوو زیان و کاریگەریی خراپی دەبێت بۆ ژینگەی شارەکە ، بەڵام وەزارەتی شارەوانی پڕۆژە و پلانی هەیە بۆ دروستکردنی کارگەی ریسایکلین لە هەولێر، ئێستادا لە قۆناغی بەدواداچوونن بۆ دروستکردنی کارگەکە ”
پێشتر بڕیار بوو کارگەی ریسایکلین لە هەولێر بۆ جیاکردنەوەی زبڵ و خاشاک دروست بکرێت، بە وتەی بەرپرسانی پارێزگای هەولێر، قەیرانی دارایی یەکێک بوو لەو هۆکارانەی وایکرد پڕۆژەکە نەکرێت
شارەوانی هەولێر: لەمەودوا پاشماوەی باڵەخانەکان چارەسەر دەکەین
.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا